دوژمن خواستەکانی ئێران بە فەرمی نەناسێت؛ دەبێ پاشەکشێ بکات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: تا کاتێک کە خواستە ڕەواکانی ئێران بە فەرمی نەناسرێت، دوژمن ئەبێ پاشەکشێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵاتی ئێمە دۆخێکی دژوار ئەزموون دەکات و لە گەڵ دوژمنانی گەورە بەرەوڕووە و هێشتاش لە شەڕێکی جیهانیداین، وتی: لە ناوخۆی وڵاتی خۆمان لە گەڵ هەموو نالەباری و کێشە و مەترسییەکان شەڕ دەکەین.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر دوژمنی بیانی بیەوێت سەروەری ئێمە بکاتە ئامانج، ڕۆڵەکانی ئێمە وڵاتی ئەوان لە ئاسمانەوە دەکیشنە زەوی و ئەگەر بریتانیا کە پشکی گەورەی لە دواکەوتوویی ئێمە لە باری مادی و مەعنەوییەوە لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوو هەیە، بیەوێت لە بەرانبەر ئەم نەتەوە خۆی بنوێنێت، منداڵانی ئەم نەتەوە لە دەریا، پاپۆڕەکەیان لە دڵی چوار پاپۆڕی ئەمریکی و بریتانیایی دەکێشێتە دەرەوە و بەرەو کەنارەکانی دەبات و گەورەیی ئیستکباری تێکدەشکێنێت.

ناوبراو وتیشی: تا کاتێک کە خواستە ڕەواکانی ئێران بە فەرمی نەناسرێت، دوژمن ئەبێ درێژە بداتە پاشەکشێ کردنی.

News Code 27595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =