مەترسیدارترین سەرکردەی داعش لە عێراق دەستگیر کرا

پۆلیسی نەجەف بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیر کرانی یەکێک لە مەترسیدارترین داعشییەکان کە لە زۆربەی هێرشە تیرۆریستییەکان بەشداری هەبوو، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەکانی سەر بە پۆلیسی نەجەف لە دەستگیر کرانی داعشیەک کە لە زۆربەی تەقینەوە و هێرشە تیرۆریستییەکان لە شارە باشوورییەکانی عێراق بەشداری هەبووە، هەواڵی دا.

پۆلیسی نەجەف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە هەواڵگرییەکانی پۆلیس توانیان " بەدر فارس مەتلەک زەکروتی" کە لە زۆربەی هێرشە تیرۆریستییەکان لەوانە ڕووداوی ڕێستۆرانتی فەدەک لە ناسریە لە ١٤ سێپتەمبەری ٢٠١٧، ڕووداوی ڕێستۆرانتی جنە فوکهە لە کەربەڵا، هێرشی خۆکوژی لە عەین تەمر لە کەربەلا لە ٢٨ ئۆگۆستی ٢٠١٨، بابل لە شەشی مارسی ٢٠١٦، هێرش بۆ سەر زیارەتکارانی ئێرانی  و هەروەها تەقینەوە لە کارخانەی چیمەنتۆ لە نەجەف بەشداری هەبووە، دەستگیر بکەن.

News Code 27594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =