تیرۆری دیپلۆماتێکی بلاڕووسی لە ئەنقەرە

دیپلۆماتێکی بلاڕووس بە هۆی تەقەی کەسێکی چەکدارەوە لە شاری ئەنقەرە بە توندی بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، کەسێکی نەناس لە شاری ئەنقەرە تەقەی لە دیپلۆماتێکی بلاڕووس کرد.

بەم پێیە ئەلکساندەر پوگانشۆف لە فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی بلاڕووس لە ئەنقەرە لە ئەو تەقە کردنەدا بە توندی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەو دیپلۆماتە لە نزیکی باڵوێزخانە خەریکی پیاسە لە گەڵ منداڵەکەی بوو کە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەوە.

ڕۆژنامەکانی تورکیا لە خۆکوژی تەقەکەرەکە پاش تەقە لە ئەو دیپلۆماتە هەواڵ دەدەن.

شیاوی باسە پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٥ باڵوێزی ڕووسیا لە تورکیا، لە هێرشی چەکدارێک لە کاتی قسە کردن لە پیشانگایەکی وێنە لە ئەو وڵاتە کوژرا.

News Code 27591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =