عادل عەبدولمەهدی بۆچی سەردانی تارانی کرد؟

مەحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هاتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران بۆ نێوبژیوانی بابەتی نەوت هەڵگرەکان وتی: پێوەندی ئێران و عێراق زۆر بەربڵاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واعزی ڕایگەیاند:  دانوستانی نێوان لایەنی ئێرانی و عێراقی بەردەوامە و سەفەرێک کە سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق هەیبوو و لە سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراوە.

ناوبراو وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن شوێنێکەوە نەنێردرابوو بەڵام سەبارەت بە پرسی کەنداوی فارس، ئاسایشی کەنداو و پاپۆڕوانی قسەگەلێک کرا.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە هەڵبژاردنی بوریس جانسۆن وەکوو سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و کاریگەری لە سەر پێوەندییەکانی تاران و لەندەن وتی: کاتێک سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک دەگۆڕدرێت، ناتوانین بڵێین کە هەموو شتێک هاوشێوەی ڕابردوو دەبێت بەڵام ناوبراو ماوەیەک وەزیری دەرەوە بووە. قسە کردن سەبارەت بە سەرۆک وەزیر بوونی بەڕێز جانسۆن زووە و ئەبێ چاوەڕوان بین.

News Code 27585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =