دۆزینەوەی پاشماوەکانی نێزەکێک لە فوسیلی سەدەف

توێژەران تازەیی تێگەیشتوون پاشماوەکانی فوسیلی سەدەفی دۆزراو لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ئەگەری هەیە پاشماوە ٣ ملیۆن ساڵەکانی پێکادانی نێزەک لە گەڵ زەویی تێدایە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، توێژەران تێگەیشتوون فوسیلی سەدەفی دۆزراو لە کانزایەک لە ویلایەتی فلۆریدا، ئەگەری هەیە پاشماوەی ٣ ملیۆن ساڵەی پێکادانی نێزەکێکیان لە خۆ هێشتبێتەوە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی باشووری فلۆریدا بە لێکدانەوەی پاشماوەکانی سەدەفێک لە کانزایەک مۆرەیی شووشەییان دۆزیوەتەوە کە هەر کامەیان بە شیوەی گردی تەواو بوون. لێکۆڵینەوە نوێیەکان سەبارەت بە ئەو دۆزینەوانە نیشانی دەدات ئەو مۆرانە مادەیەک بە ناو میکرۆتکتیکیان تێدایە. میکرۆتکیتەکان کاتێک دروست دەبن کە مادەکانی ناو نێزەکێک سارد ببنەوە و پاش تێپەڕین لە ئەتمۆسفێری زەوی حاڵەتی کریستاڵیان لێ دروست دەبێت.

بە گشتی لێکۆڵەران ٨٣ مۆرەیان دۆزیەوە کە نزیک بە دە ساڵ هیچ کەس لە چییەتیان هەواڵی نەبوو. دەستکەوتی لێکۆڵەرانی ئەمریکی نیشانی دا ئەو مۆرانە بە ئەگەری زۆرەوە پاشماوەی پێکادانی یەک یان چەند نێزەک لە گەڵ زەوین.

لێکۆڵەران پێیان وایە تەمەنی ئەو مۆرانە دەگاتە ٢ یا ٣ ملیۆن ساڵ.

News Code 27583

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =