تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فرات؛ کۆنتڕۆڵی زیندانیانی داعش دژوار دەبێت

عەلی هەجو، ئەندامی کومیتەی کاروباری ناوخۆیی خۆبەڕێوەبەرایەتی باکووری سووریا لە لیدوانێکدا بە ئاماژە بە جووڵە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە سنوورەکانی سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فرات کۆنترۆڵی زیندانیانی داعشی دژوار دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، عەلی هەجو، ئەندامی کومیتەی کاروباری ناوخۆیی خۆبەڕێوەبەرایەتی باکووری سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە جووڵە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە سنوورەکانی سووریا وتی: پاش شکستی داعش لە سووریا هەڕەشەی سەربازی تورکیا دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادی کردووە. ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فڕات کۆنترۆڵی زیندانیانی داعشی دژوار دەبێت.

تورکیا ئاسایش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەزانێت و بە هەوڵی سەربازی و هەڕەشە دەیەوێت داعش لە باکووری سووریا ببووژینێتەوە.

ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی تورکیا پیلانگەلێکی بۆ باکووری سووریا داڕشتووە کە بە دوای گەڕانەوە بۆ سەردەمی عوسمانییە. هەر بۆیە بە پاگەندەی ئەوەی کە ئاسایشی کەوتووەتە مەترسییەوە هەڕەشە لە سەر ناوچەکە دەکات. هەمووان دەزانن کە خۆبەڕێوەبەرایەتی لە سنوورەکانی تورکیا هیچ مافێکی پێشێل نەکردووە.

News Code 27579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =