هاووڵاتیانی ئێرانی-ئەمریکی سکاڵایان دژی دەوڵەتی ترامپ بەرز کردەوە

گرووپێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی-ئەمریکی لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی کۆچبەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سکاڵایەکیان دژی دۆناڵد ترامپ پێک هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشێتدپرێس، گرووپێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی- ئەمریکی کە بە هۆی سیاسەتە دژە کۆچبەرییەکانی دۆناڵد ترامپەوە ناتوانن لە گەڵ کەسوکاری خۆیان دیدار بکەن، لە لای دەوڵەتی فیدراڵی ئەمریکا سکاڵایان کردووە.

ئەو سکاڵا گرووپییە ڕادەستی دادگایەکی فیدراڵ لە شاری سانتا ئانا لە ویلایەتی کالیفۆڕینیا کراوە.

لە ئەو سکاڵا نووسراوە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکان و ئەوان دەترسن بۆ ماوەیەکی نادیار ناچار بن لێک جەدا بن.

دەوڵەتی ترامپ لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتییەوە، سیاسەتی دژە کۆچبەریی گرتووەتە بەر و دژی هاووڵاتیان ئێرانی و شەش وڵاتی تر هاتوچۆی سنوورداری سەپاندووە.

News Code 27576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =