هۆکارەکانی سەفەری عادڵ عەبدولمەهدی بۆ ئێران

سەفەری عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراو بۆ ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو هەوڵی زۆری داوە بۆ دوور خستنەوەی بەغدا لە تاران.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ڕامین حسێن ئابادیان: عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ دووشەممە گەیشتە تاران. ناوبراو دەیەوێت لە ڕەوتی ئەو سەفەرە لە گەڵ رێبەری باڵای ئێران و هەروەها بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات. باس و گفتوگۆ لە سەر پێوەندی دوو لایەنە و ڕێکارەکانی تۆکمە کردنەوەی ئەو پێوەندییە و هەروەها پرسی ناوچەیی گرینگترین بابەتەکانی سەفەری عەبدولمەهدی بۆ ئێرانە.

بە پێی ئەوەی کە لە لایەن سەرچاوە عێراقییەکانەوە راگەیێندراوە، بڕیارە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەوتی سەفەر بۆ تاران لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات. سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە: عەبدولمەهدی لە ڕەوتی ئەو سەفەرە سەبارەت بە پرسی جیاواز لە گەڵ بەرپرسانی تاران گفتوگۆ بکات.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەر بۆ ئێران، تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندی لە نێوان تاران و بەغدا لە بوارە جیاوازەکانە؛ سەەرێک کە ئاشکرایە لە دۆخی ئێستا و پاش هەوڵی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆی ئابووری دژی ئێران، واشنتۆن پێی ناخۆش دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەفەری ئێستای عەبدولمەهدی بۆ ئێران، دووهەمین سەفەری ناوبراو بە ئەو وڵاتە لە ئەو کاتەوەیە کە بووەتە سەرۆک وەزیران. یەکەم سەفەری عەبدولمەهدی بۆ تاران ڕێکەوتی ١٧ ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بوو.

هەر ئەو جۆرەی کە وترا، تۆکمە کردنەوە و پەرەسەندنی پێوەندی نێوان تاران و بەغدا لە ئامانجە سەرەکییەکان سەفەری عادڵ عەبدلمەهدی بۆ ئێرانە، چونکوو لە ماوەی ئەو سەفەرە، بەرپرسانی دوو وڵاتەکە ڕێکاری جیدی بۆ تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندییە دوو لایەنەکان لە بواری جیاواز لێک دەدەنەوە. پێش بینی دەکرێت کە بە پێچەوانەی خواستی ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەو هەلە کەڵک وەردەگرێت و جارێکی تر لە سەر هەڵوێستی بەغدا لە دژایەتی لە گەڵ گەمارۆکانی ئێران جەخت دەکات.

لە هەمان پێوەندیدا، عەبدولمەهدی پێشتریش چەندین جار لە بۆنە جیاوازەکان وێرای ڕاگەیاندنی دژایەتی بەغدا لە گەڵ گەمارۆ دژە ئێرانییەکان ، جەختی کردبوو: بەغدا نابێتە بەشێک لە پێکهاتەی گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختی کردبوو کە ئەو وڵاتە هیچ پێویستێکی نییە کە پەیڕەوی بکات لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران.

لە لایەکی ترەوە، ڕوانینێک بە زنجیرە لێدوانەکانی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە جۆر و چییەتی ڕوانینی بەغدا بە پێوەندییەکانی تاران، بە باشی بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان نیشان دەدات. عەبدولمەهدی پێشتر لە لێدوانێکدا جەختی کردبوو: سیاسەتی عێراق لە سەر بنەمای باشترین پێوەندی لە گەڵ دراوسێیەکانی دانراوە و بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی و داهاتوویەکی باشتر لە گەڵ ئێران هەوڵ دەدات.

ناوبراو هەروەها هیوای خواستبوو کە دیدارەکان لە گەڵ بەرپرسانی ئێران ببێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە لە تەواوی بوارەکان. لە هەمان پێوەندیدا، عادڵ عەبدولمەهدی لە سەر داخوازی خەڵک و دەوڵەتی عێراق بۆ هەبوونی باشترین پێوەندی لە گەڵ ئێران و کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە بەستێنەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کردبوو. کەواتە، دیارە کە دەوڵەتی عێراق پەرەسەندن و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئێرانی لە مێژەوە خستووەتە دەستووری کارەوە و سەفەری عەبدولمەهدی بۆ ئێران لە درێژەی بەدی هێنانی ئەو پرسە گرینگانەیە.

ئێستاش ئاشکرایە کە تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، یەکێک لە گرینگترین و سەرەکی ترین ئامانجەکانی عەبدولمەهدی لە سەفەر بۆ تارانە. ئەو پرسە نیشانی دەدات کە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو نەکەوتووەتە ژێر کاریگەری پروپاگەنداکانی وڵاتانی عەرەبی دژی ئێرانەوە و ئامادە نییە کە پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ تاران بکاتە قوربانی پێوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس.

لە لایەکی ترەوە، ئێستا عەبدولەمهدی لە رێگای خۆی بۆ پەرەپێدانی پێوەندی لە گەڵ ئێران جگە لە پشتیوانی خەڵک، پشتی بە پاڵپشتی پارت و لایەنە سیاسییەکانیش گەرمە. پارت و لایەنە سیاسییە جیاوازەکانیش لە ئێستا پێشوازی دەکەن لە تۆکمە بوونەوەی پێوەندی نێوان ئێران و عێراق. زۆربەی پارتە عێراقییەکان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی بەغدا لە تۆکمە کردنەوە پێوەندی لە گەڵ ئێران ڕازین و ئەوەلە بەرژەوەندی عێراق دەزانن؛ پرسێک کە بە هیچ لەونێک هێزە بیانییەکان پێیان خۆش نییە.

بەڵام پەیامی گرینگی سەفەری عەبدولمەهدی بۆ تاران ئەوەیە کە بەغدا گرینگایەتی ناداتە گەمارۆ دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا و سەرەرای هەبوونی هەڕەشەی ئاشکرا و نائاشکرای ئەمریکا هێشتا لە ڕێگای بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی خۆی لە گەڵ تاران لە بوارە جیاوازەکان هەناگو دەنێت. ئەو پرسە لەوێ زیاتر دەرکەوت کە بەرپرسانی عێراقی ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆیان لە پەیڕەو نەکردنی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان راگەیاند.

ئەم سەفەری لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ئەمریکییەکان پێشتریش گوشاری زۆریان خستبووە سەر بەغدا بۆ پچرانی پێوەندی لە گەڵ ئێران. سەرەڕای هەموو ئەمانە، عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی تر سەفەری ئێرانی کرد تا ئەو پەیامە بگەیێنێتە ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکان کە پێوەندیی ستراتیژیکی بەغدا و تاران هیچ کات ناکەوێتە ژێر کاریگەری هەڕەشە و گوشاری بیانییەکانەوە و ئەو پێوەندییە درێژەی دەبێت.

News Code 27569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =