بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە کاردانەوە بە هەواڵە هاوپەیوەندەکان سەبارەت بە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ڕوتەبەی پارێزگای ئەنبار وتی: هێزەکانی ئەمریکی نەکشانەتەوە، من خۆم گفتوگۆم لە گەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار کردووە و ئەو هەر جۆرە کشانەوەیەکی ڕەت کردۆتەوە.
یەحیا سەبارەت بە بوونی تیرۆریستانی داعشی لە ڕوتەبە و بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندننامەگەلێک لە لایەن تەکفیرییەکانەوە، ڕوونی کردەوە: ئەوانە پاشماوەی ئەو داعشییە تێکشکاوانەن کە خۆیان حەشار داوە و بە زوویی لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییەوە لە ناو دەبرێن. دۆخی ئێستا ئەنبار لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی پێشگرانە بۆ سەقامگیری دۆخەکە و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە ناوچەدا.
شایانی باسە کە رۆژی ڕابردوو هەندێک لە میدیاکان لە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی ڕوتەبە لە رۆژئاوای عێراق هەواڵیان دابوو.
بۆچوونی ئێوە