بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری رێبەری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەوڕۆ لە دیداری ساڵح عارووری جێگری کارگێڕی مەکتەب سیاسی حیماس بە بیرهێنانەوەی ستراتژیی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدانی فەلەستین، جەختی کرد: پرێنسیپی بنەمایی پاڵپشتی لە ئامانجی فەلەستین لە بناغەکانی شۆڕشی ئیسلامی بووە و تا سەرکەوتنی یەکجاریی ڕەوتی بەرخۆدان بە سەر داگیرکەرانی منداڵکوژ درێژەی دەبێت.
ناوبراو "مامەڵەی سەدە"ی بە پلانێکی شکست خواردوو و نامومکین زانی و وتیشی: لە گەڵ پێشکەوتن و گەشەی گرووپگەلی بەرخۆدان و پەرەسەندنی ڕۆڵگێرانیان لە هاوکێشە گرینگەکانی ناوچە، ڕژیمی زایۆنی و پاڵپشتەکانی کەوتوونەتە دۆخێکی تێکشکێنەرانە.
دەریاوان شەمخانی ئاماژەی بەوەش دا: هەندێک وڵاتی عەرەبی کە هەوڵی ناکۆکی خستنە نێوان گرووپگەلی بەرخۆدان و پاڵپشتانی سەرەکیی فەلەستینیان دەدا، ئەوڕۆ خۆفرۆشانە، خەریکی پەیوەندی لە گەڵ دوژمنی زایۆنییە و بۆ کوشتنی موسڵمانان یارمەتی لە ڕاوێژکارانی سەربازیان وەردەگرێت.
سالح عاروورییش لەو دیدارە وێرای نرخاندنی پاڵپشتییە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستین، ڕایگەیاند: دوژمنایەتیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی و بەهرە وەرگرتن لە کەرەسەی گەمارۆ و هەڕەشە نەیتوانیوه چەق بخاتە بەردەم ئیرادەی پتەو و تۆکمەی ئێران بۆ پاڵپشتی لە ئامانجی فەلەستین.
بۆچوونی ئێوە