حەشدی شەعبی ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی لە "حەشدی شەعبی" ڕایگەیاند: ئەو گرووپە ئەمڕۆکە بۆتە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر لە بەستێنی عێراقدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومە"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا وێرای پاڵپشتیی لە حەشدی شەعبی، ئەو گرووپەی بە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر لە بەستێنی عێراقدا وەسف کرد.

عەبدولمەهدی بە ئاماژە بە تێگەیشتنەکان لە فەرمانی ١٠ بڕگەیی ئەو سەبارەت بە حەشدی شەعبی ڕوونی کردەوە: بە هیچ جۆرێک هەوڵی تواندنەوەی حەشدی شەعبی لە ناو پێکهاتەی هێزی چەکداری لە ئارادا نییە.

وتیشی: حەشدی شەعبی-یش گرووپێک لە ناو پێکهاتەی هێزی چەکداری دەبێت.

News Code 27563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =