دیداری دوو بەرپرسی ئەمریکی لە گەڵ فەرماندەیی کوردەکانی سووریا

دوو بەرپرسی ئەمریکی لە گەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە باکووری سووریا دیدار و سەبارەت بە هەلومەرجی ئەمنی لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و تورکیا و دۆسیەی زیندانیانی داعشی گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سیریا نیووز، مەزلووم عوبەیدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە گەڵ ژینڕاڵ کۆنت مەکێنزی سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڤیلیام ڕووباک ناردەی ئەمریکی بۆ ئەو هاوپەیمانییە لە باکووری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لایەنەکان لەو دیدارە سەبارەت بە هەلومەرجی ئەمنی لە سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و تورکیا، هەلومەرجی ئۆردووگاکان، بنەماڵەی تیرۆریستان و دەستگیرکراوان لە لایەن هەسەدە و هەروەها پلانەکانی داهاتووی نێوان هێزەکانی کورد و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری درێژەی شەڕ لە دژی داعش گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختی لە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریادا کرد.

شایانی باسە ئەو دیدارە لە کاتێکدا بە وتەی مستەفا باڵی بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی هەسەدە لە ناوچەی کۆبانی لە باکووری پارێزگای حەلەب بەڕێوەچووە، کە هاوکات جەیمز جێفری ناردەی تایبەتی واشنتۆن بۆ سووریا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی ئەمریکی سەردانی تورکیایان کردووە.

News Code 27562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =