بریتانیا عادل عەبدولمەهدی بۆ نێوبژیوانی ناردووەتە ئێران

میدیایەکی عەرەب زمان بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران،  ئاشکرای کرد کە لەندەن بۆ چارەسەریی قەیرانی نیوان بریتانیا و ئێران، عادل عەبدولمەهدی کردووەتە نێوبژیوان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلئەخبار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە سەفەرێکی لەناکاودا عادل عەبدولمەهدی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد.

 لەو هەواڵەدا هاتووە: یەکێک لە تەوەرەکانی ئەم سەفەرە، نێوبژیوانی بۆ چارەسەریی قەیرانی نێوان ئێران و بریتانیا بە هۆی ڕاگرتنی پاپۆڕی بریتانیایی لە گەرووی هورموز بووە.

 هەروەها ئاماژە دراوە کە لەندەن داوای لە بەغدا کردووە لەم پرسەدا نێوبژیوان بێت و ئەمە نیشانەی خواستی بریتانیا بۆ چارەسەریی دیپلۆماتیکی ئەم قەیرانەیە.

News Code 27561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =