بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەسرەو موعسوومی لەم بارەوە وتی: لاوانێک کە ناتوانن داهاتوویەک بۆ خۆیان ساز بکەن و لە دۆخێکی ئەستەمدا ژیان دەکەن، هەمیشەی یەکێک لە ئەو پرسانە بووە کە زەینی منی بەخۆوە خەریک کردووە و ئەو پرسەش بووەتە هۆی دروست بوونی سێ ئامانج کە تابۆ یەکەم بەشی بوو و پاشان " کاری پیس"م دروست کرد. دوای کاری پیسیش فیلمێک لەبەرچاومە کە بە زوویی دروستی دەکەم.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو فیلمە لە بارەی کۆڵبەرەکانی کوردستانەوە هەیە کە ئەوانیش بە هۆی دۆخی خراپ و نەبوونی هەلی کاری لەبار ڕوو دەکەنە کاری پڕ لە مەترسی کۆڵبەری. بۆ ئەو فیلمە نەوید موحەمەدزادەم لە بەرچاوە کە کاتێک کە لە فێتسیڤاڵی فەجر پێکەوە داوەر بووین لە سەر ئەو فیلمە لە گەڵی قسەم کرد و ئەویش وەڵامی ئەرێنی دایەوە بە کارەکە.
بۆچوونی ئێوە