ئەمریکا هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا/ تورکیا ۴۰ ساڵە شەڕی پەکەکە دەکات

ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا وتی: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی سەباح، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە کاری هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە لە پاڵپشتی نەکردنی تورکیا لە شەڕی پەکەکە، وتی: تورکیا ٤٠ ساڵە کە لە گەڵ پەکەکە شەڕ دەکات.

کالین وتی: ئەو پاڵپشتیەی کە هاوپەیمانەکانی ناتۆ لەم بارەوە  وەریانگرتووە زۆر کەم بووە.  لە شەڕ دژی گولەنیەکان وەکوو هۆکارەکانی کوودەتای ١٥ ی جوولای کە بووە هۆی کوژرانی ٢٥١ کە سو بریندار بوونی زیاتر لە ٢ هەزار مرۆڤ پاڵپشتی زۆر کەمتر ڕووی داوە. ئەمڕۆش هۆکارەکانی گولەن و هەم هۆکارەکانی پەکەکە لە ئەورووپا ئازادانە هاتوچۆ دەکەن. داخوازی تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی ئەو تیرۆریستانە چەندین جار ڕەت کراوەتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بڕیاری باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە نزیکی بە لقەکانی سیاسی و سەربازی پەکەکە لە سووریا خەساری لە باوەڕی بەرانبەری تورکیا و ئەمریکا وەکوو دوو هاوپەیمان دا. سیاسەتێک کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری ترامپیش هەر درێژەی هەیە دژی یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسی سووریا هەڕەشەیەک دێتە ئەژمار. سووریا بەرەو دابەشکاری شوناسی و ئایینی و بەرەو شەڕی بە وەکالەت دەکێشێت.

News Code 27548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =