ساڵح موسلێم لە لیستی سووری داوا کراوانی ئینترپۆل دەرهێنرا

پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ بڕیاریدا ناوی ساڵح موسلێم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و دەیان کەسی دیکە لە لیستی سووری داواکراون بهێنێتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوی ساڵح موسلێم لەسەر داوای تورکیا خرابووە نێو لیستەی سووری ئینترپۆل.

دوای تەقینەوەی گۆڤەن پارکی ئەنقەرە لە ساڵی ۲۰۱۶، تورکیا داوای لە ئینترپۆل کرد ناوی ساڵح موسلێم و چەندین سەرکردەی پەیەدە و پەکەکە بخرێتە لیستی سووری داواکراوانی پۆلیسی نێودەوڵەتی.

 شیاوی ئاماژەیە کە تورکیا لەم دواییانەدا ناوی ۳۵۲ کەسی دیکەشی دابووە ئینترپۆل بەڵام، پۆلیسی نێودەوڵەتی هەمووی ڕەتکردەوە و ناوی ساڵح موسلێم و ۱۴۳ کەسی دیکەشی سڕیەوە.

News Code 27547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =