ئێران سەرەکی ترین پارێزەری ئاسایشی کەنداوی فارس بووە و دەشبێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران بە درێژایی مێژوو سەرەکی ترین پارێزەری ئاسایش و ئازادی هاتوچووی پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس، گەرووی هورمۆز و دەریای عەمان بووە و دەشبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێشوازی لە  وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد. 

 لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە سەردان و کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان و هاوکاری  نێوان دوو وڵات کاریگەریی ئیجابی هەیە و دەبێ ڕەوتی تۆکمە کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران- بەغدا بەردەوام بێت.  

 ڕۆحانی جەختی کردە سەر گرینگی پەرەسەندی پەیوەندی و هاوکاری نێوان ئێران و عێراق لە دۆخی ئێستا و زیادی کرد: لە دۆخی ئێستادا کە پاوەجێی و ئەمنیەت لە ناوچەکە نەهاتووەتە دی؛ تۆکمە بوونەوەی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا کاریگەریی لە سەر زیاتر کردنەوەی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە هەیە.

 ئەو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران حەز بە توندبوونەوەی شەڕ و تەنگژە لەگەڵ وڵاتانی دیکە ناکات و هەرگیز دەستپێکەری شەڕ و ئاژاوە نابێت، وتی: ئێران بە درێژایی مێژوو سەرەکی ترین پارێزەری ئاسایش و ئازادی هاتوچووی پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس، گەرووی هومۆز و دەریای عەمان بووە و دەشبێت.

 ئاماژەشی دا کە ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ دەتوانن هاوکاری باشیان ببێت بۆ گەشەپێدانی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە.

 پەرە سەندی هاوکارییە دوو لایەنەکان لە بواری جێبەجێ کردنی ڕێک کەوتنەکان لە بەشەکانی ڕێ خستنی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە بۆ بەسرە، کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەشی سنووری، پەرەدان بە هاوکارییەکان لە بەشی وزە بەتایبەتی نەوت و کارەبا  لەو بابەتانە بوو کە ڕۆحانی جەختی کردە سەری.

لای خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە هەندێ پیلانەکان بۆ ئاژاوە نانەوەی زیاتر لە ناوچەکە، درێژەی دا: عێراق هەرگیز بەشێک نەبووە لە گەمارۆکانی دژ بە ئێران و هیچ کاتیش نابێت.

News Code 27544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =