دەستگیری ۱۷ سیخوڕی سیا لە ئێران/ هەندێکیان لەسێدارە دەدرێن

بەڕێوەبەری دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعات لە ناسین و دەستگیری ۱۷ سیخوڕی سیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لەم ڕۆژانەدا ژمارەیەک سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە ئێران دەستبەسەر کراون.

ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاند: سیخوڕەکان لە ناوەندە هەستیارەکان و هەروەها کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پەیوەندیدار بەم ناوەندانە چالاکن.

ئەم ناوەندانە لە بواری ئابووری, ناڤۆکی, ژێرخانی و سایبری چالاک بوون و سیخوڕەکانیش بە شێوەی خانەیی کاریان کردووە و کەسیان ئەوانی دیکەی نەناسیوە.

News Code 27539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =