زەریف: هەر ئێستا شەڕ لە ئارادایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەی بردە ژێر پرسیارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەل کەناڵی سێ ئێن ئێن جەختی کرد کە واشنتۆن هۆکاری نائەمنی لە کەنداوی فارسە و ئەوە ئێرانە کە پارێزەری ئاسایشی ناوچەکە بووە.

ناوبراو لە ئەو گفتوگۆوەدا بە ئاماژە بە هاوسنووری ئێران لە گەڵ کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورموز، وتی: ئەو ئاوە هێڵی ژیانی ئێمەن و ئاسایشی ئەوانە بۆ ئێمە گرینگایەتی زۆری هەیە.

زەریف زیادی کرد: ئەوە ئەمریکایە کە دەستێوەردان دەکات و هەوڵ دەدات ئەو ئاوانە بۆ ئێران نائەمن بکات. ئێوە ناتوانن ئاوەکان بۆ ئەو وڵاتێک نائەمن بکەن و بۆ کەسانی تر ئەمن.

زەریف سەبارەت بە ڕوودانی شەڕ وتی: ناتوانن ئەگەری ڕوودانی کارەسات لەبەرچاو نەگرن، بەڵام هەمووان ئەبێ دوور بکەن لە شەڕ. ئێستا شەڕ لە ئارادایە، شەڕێکی ئابووری دژی خەڵکی ئێران کە چینی سڤیلی کردووەتە ئامانج. سەرۆک کۆمار ترامپ بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاندووە کە سەرقاڵی شەڕی سەربازی نییە، بەڵکوو ئەوە شەڕێکی ئابوورییە. شەڕی ئابووری شتێک نییە کە پێی شانازی بکرێت. چونکوو لە شەڕی سەربازی، خەڵکی سڤیل ئەگەری هەیە خەسار کەمتر ببینن، بەڵام لە شەڕی ئابووری، چینی سڤیل ئامانجی سەرەکین.

زەریف لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا کاریگەری گەمارۆ تاک لایەنەکانی ئەمریکا، بووەتە هۆی سەرسووڕمانی؟، وتی: ئەوەی کە ئەمریکا دەتوانێت ئەکتەرە گرینگەکانی بازاڕی نێودەوڵەتی بترسێنێت، نەک بۆ ئێران، بەڵکوو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێێ داخە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە گەمارۆکان دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و هەروەها پێچەوانە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە، وتی: ئێمە درێژە دەدەینە فرۆشی نەوتی خۆمان. ڕێگاگەلێک بۆ باشتر کردنی دۆخەکە دەدۆزینەوە، هەر ئەو جۆرە کە بینیتان بازاڕی دراوی ئێمە پاش یەک ساڵ هەوراز و نشێو ئێستا خەریکە باشتر دەبێت.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا ئێران لە مانگەکانی داهاتوو دەتوانێت نەوت بفرۆشێت بە چین و هیند، وتی: ئێمە درێژە دەدەینە فرۆشی نەوت، ئەوەی کە بە کێ دەیفرۆشین و چۆن دەیفرۆشین، ڕزی دەسەڵاتی ئێمە دەبێت، چونکوو ئەگەر وا نەبێت ئەمریکا دەچێت و بەری پێدەگرێت. بەڵام ئێمە درێژە دەدەینە فرۆشی نەوتی خۆمان. بازاڕی نێودەوڵەت نەوت، بە بێ نەوتی ئێمە دەوامی نابێت.

News Code 27536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =