دەرکەوتنی ئاسەواری ژیان لەسەر مەریخ

توێژەران دەڵێن لە هەسارەی مەریخ دا سیستەمی ئاوی پێکەوە بەستراو هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی  (دەیلی مەیل)ی بریتانی، تیمێکی توێژینەوەی سەربە زانکۆی (یوترێکت)ی هۆڵەندی توێژینەوەیەکیان لەسەر داتاو زانیاری مانگە دەستکردەکانی هەسارەی مەریخ ئەنجامداوە تێیدا سیستمێکی ئاوی پێکەوە بەستراو دەرکەوتوە کە بەڵگەی بونی ژیانە لەسەر ئەو هەسارەیە.

ئەوەش ئاشکراکراوە ژمارەیەکی زۆر لەدەریاچەی ئاوی پێکەوە بەستراو لەژێر خاکەکەیدایە کە پێدەچێت پێکهاتەی گرنگی زۆری بۆ ژیان تێدابێت..

پێشتر توێژینەوەکان پێشبینی سیستمێکی ئاوی پێکەوە بەستراویان کردبوو، بەڵام ئەم توێژینەوەیە ئەوەی یەکلایی کردەوە کە سیستمەکە بوونی هەیە و تایبەتمەندییەکانی بەپێی پێکهاتەکانی بنی ئاوەکە و ئەو کەندڕانە دیاریدەکرێت کە زانایان پێیانوایە تەنها بەبونی ئاو دروستدەبن.

لەمبارەیەوە، فرانسیسکۆ سەیلس سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاندوە پێشتر هەسارەی مەریخ هەسارەیەکی ئاوی بوە و دواتر بەگۆڕانکاری لەکەشوهەوای هەسارەکەدا ئاوەکە بەرەو توێژەکانی ناوەوەی هەسارەکە رۆشتوە و ئێستا بونەتە گۆماو دەریاچەی ئاوی ژێرخاک.

توێژینەوەکە کە لەجۆرناڵی جیۆفیزیکی تایبەت بەتوێژینەوەی بڵاوکراوەتەوە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە هەریەکێک لەکەندڕەکان چوار هەزار مەتر لەخوار روی ئاستی دەریای مەریخەوەیە و ئەوانەش تەنها بەزیادبونی فشاری ژینگەیی دروستدەبن.

توێژەران پێیانوایە بەپێی ئاستی کەندڕەکان و ئەو تایبەتمەندی شۆراوەکان مێژوی دروستبونی ئەم ئاسەوارانە سێ بۆ چوار ملیار ساڵە.

News Code 27532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =