بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسەوار و ناودارانی پارێزگا لە ئەمساڵ کە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە شوێنی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: ناودارانی ئەدەبی و فەرهەنگی پارێزگا نابێ لە بیر بکرێن. ئەوان سەرمایەیەکی گەورە بۆ کۆمەڵگان و بەرنامەڕێزی بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتر لێیان زەروورییە.
موحەمەد مەهدی شەهریاری وتیشی: خەڵکی پارێزگا ڕێزی تایبەتیان هەیە بۆ ئەدیبان و کەسایەتییە فەرهەنگییەکانی خۆیان و ئەرکی ئێمەش ئەوەیە کە بە بەرنامەڕێزی بۆ شرۆڤەی ئاسەوار و ڕێز گرتنی لێیان، پارێزوانی بکەین لە ئەو فەرهەنگە و ئەوە بگوازینەوە بۆ بەرەی نوێمان.
ناوبراو درێژەی دا: پرسی گواستنەوەی کتێب و بەڵگە مێژووییەکانی پارێزگا کە لە تەورێزە، شوێنگیری بکرێت و هەوڵی پێویست بدرێت بۆ کردنەوەی ناوەندی بەڵگەکانی پارێزگا.
پێشتریش بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕێکخستنی مۆزەخانەی ناوداران بە جەخت لە سەر کەسایەتییە مێژووییەکانی ناوچەکە هەواڵی دابوو.
Your Comment