بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە باڵوێزخانەی عێراق لە دیمەشق رایگەیاند: دەوڵەتەکانی سووریا و عێراق سەبارەت بە ڕێڕەوی سنووری ئەلبوکەمال- قایم لە سنوورەکانی دوو وڵات، ڕێک کەوتن.
سووریا و عێراق سێ ڕێڕەوی سنوورییان هەیە کە ڕێڕەوی «الیعربیه- ربیعه» لە ئێستادا لە دەستی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیدایە، ڕێڕەوی «التنف- الولید» لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە و ڕێڕەوی «البوکمال- القائم» لە دەستی دەوڵەتی سووریایە.
Your Comment