هۆکاری هێرش بۆ سەر ئەندامانی کۆنسوڵخانەی تورکیا له هەولێر دەستبەسەر کرا

دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کورستان رایدەگەیەنێت، کە یەکێک لە هاوکارانی هێرشبەرەکەی روداوەکەی هەولێر-یان دەستگیرکردوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە" يه‌كێك له‌ هاوكارانى (مه‌زلوم داغ)، تاوانبار له‌ كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له‌ ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر-یان دەستگیر کردووە."

دژەی تیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، تاوانبارەکە ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز)ە  و  ناوەکانی (دژوار، مامه‌ند و يوسف) وەک نازناو بەکارهێناوە.

ناوبراو ئەمرۆ لە هەولێر، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی  به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى هەرێمی كوردستان ده‌ستگير كراوە.

News Code 27517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =