بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو و لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی هاوپەیوەند بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگری بەریتانی لە تەنگەلانی هورمۆز، هەژماری تویتەری ئاژانسی مێهر (بە ناونیشانی Twitter.com/MehrNews_FA) و چەند هەژماری دیکەی فارسی زمان هەڵپەسێردران.
لە لایەکی دیکەوە هەژماری مێهری دیپلۆماسی کە شرۆڤە و دیمانەکانی ئەو ئاژانسەی لە بواری نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکی (بە ناونیشانی Twitter.com/MehrDiplomacy) بڵاو دەکردەوە، بە هۆکاری نادیار داخرا.
ئەوە چەندەمین جارە کە تویتەر هەندێک لە هەژمارە فارسی زمانەکان و لەوان هەژماری ڕەیحانە (سەر بە نووسینگە و پاراستنی بڵاڤگەی بەرهەمەکانی رێبەری)، باشگای هەواڵنێرانی گەنج، عەلی ئەکبەری ڕائێفی پوور و ... دادەخات.
شایانی باسە، تیمی بەڕێوەبەری تویتەر هێشتا سەبارەت بە داپەڕە نایاساییەی هیچ ڕوون کردنەوەیەکی ئاراستە نەکردووە و وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرانی مێهری لەوبارەیە نەداوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە