تورکیا هێرش بکاتە سەر باکووری سووریا شەڕێکی گەورە ڕوو دەدات

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هۆشداریی بە سەرۆک کۆماریی تورکیا دا کە ئەگەر بێتو هێرشیان بکەنە سەر, شەڕێکی گەورە ڕوو دەدات.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  لە نەشرە, مەزڵووم عەبدی , فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتی: ئێمە ئامادەی بەرەنگاریی لە گەڵ پیلانەکانی تورکیاین کە هێزێکی زۆریان لە سنووری ئەم وڵاتە و باکووری سووریا جێگیر کردووە.

ئەو زیادی کرد: ئەوەی لە عەفرین رووی دا لە ڕۆژهەڵاتی فرات ڕوو نادات و ئێمە هەرگیز ڕێگە نادەین ئەوە ڕوو بدات. ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر ئێمە شەڕێکی گەورە ڕوو دەدات.

جەختیشی کرد: ئێمە ئەم بڕیارەی خۆمان بە ئەمریکایی و فەڕەنسییەکانیش وتووە. ئەگەر شەڕێکی وا ڕوو بدات شەڕی دووەمی ناوخۆیی لە سووریا دێتە ئاراوە و تا پاشەکشێ تورکیا بەردەوام دەبێت.

News Code 27512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =