بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئامادەیی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ دانوستانی بێ پێش مەرج لە گەل ئێران هەواڵی دا.
پەمپێئۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ جۆرج فوریە وەزیری دەرەوەی ئەڕژەنتین لە بوینێس ئایرێس ئەو پاگەندەی کە پێشتریش وتبووی، دووپات کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر لە گفتوگۆیەکدا لە ئامادەیی واشنتۆن بۆ دانوستانی بێ پێش مەرج لە گەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئەو وڵاتە قسەی کردبوو.
پەمپێئۆ هەروەها لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی EWTN وتی:ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهانە. ئێمە سەبارەت بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ قسە دەکەین. زیندانی ئەمریکی لە ئێران هەن کە ئەمە قبووڵ نەکراوە.
بۆچوونی ئێوە