ئێران نەوت هەڵگرێکی بریتانیایی ڕاگرت

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نەوت هەڵگرێکی بریتانیایی لە گەرووی هۆرمۆز ڕاگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراودا ئاشکرای کرد: ئێوارە ئەمڕۆ هەینی ۲۸ی پووشپەڕ, پاپۆڕێکی بریتانیایی بە ناوی ستێنا ئیم پرۆ, لە کاتی پەڕینەوە لە گەرووی هۆرمۆز وەستاند.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتوو کە ئەم پاپۆڕەدا بە هۆی پێشێل کردنی پێودانە نێودەوڵەتییەکانی دەریایی بە داخوازیی ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاوانی پارێزگای هورموزگان, لە لایەن یەکینەی دەریایی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپاوە ڕاگیرا.

نەوت هەڵگرەکە پاش ڕاگیران, گواستراوەتەوە بۆ کەنارەکان.

News Code 27496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =