بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی هەواڵنێران و سەرنووسەرانی میدیاگەلی ئەمریکی ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە ناوچەدا زۆر گرینگ وەسف کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی فەرماندەیی سوپای قودس لە شکستی تیرۆریستانی داعش و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچە، جەختی کرد کە ناوچە و جیهان بۆ ئاسایشی ئێستا قەرزادری ئەون.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵی هەتاوی (١٣٩٨)یەوە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکان" دانا و لە پاگەندەیەکی پێکەنین هێنەرانەدا ئەو هێزانەی بە هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە زانی.
بۆچوونی ئێوە