سروشتی جوانی زرێبار و گوندەکانی هەورامان گەشتیاران ڕادەکێشێت

پارێزگای کوردستان بە شوێنە گەشتیاری و ناوازەکانی خۆی، ناوچەیەکی سەرەنج ڕاکیش بۆ گەشتیارانە. هەر چوار وەرزی کوردستان خاوەن تایبەتمەندییەکانی خۆیەتی و بۆ هەموو جۆرە بیر و حەزێک لە ئەو پارێزگا شوێن هەیە بۆ گەشت کردن و چێژ بردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سروشتی سەرسەوز و سیحراوی وەرزی بەهار، کەشوهەوای خۆش و میوەی بەتامی هاوین، سەرشتی جوان و سووری هەنارەکان لە پاییز و سپی ۆشیی زستان لە پارێزگای کوردستان ئێوە بەرەو ئەو شوێنە بانگ دەکات.

دیمەنی سروشتی، کانی خرۆشان، ماڵی کاگڵی و بەردینەی گوندەکان، هاوڕێ لە گەڵ خەڵکی خوێن گەرم و میوان خۆشەویست لە تایبەتمەندییەکانی پارێزگای کوردستانە کە هەموو ساڵێک گەشتیارانی زۆر بە هۆیەوە سەفەری کوردستان دەکەن.

دابونەریتە چەندین هەزار ساڵاکان، ماڵ و عمارەتە مێژووییەکان، فێستیڤاڵی پێگەیشتنی بەرهەمە جیاوازەکان و ... یش لە ئەو بابەتانەن کە گەشتیار بانگ دەکەن بۆ کوردستان.

هەر بستێک لە پارێزگای کوردستان خاوەن جوانی تایبەت بە خۆیەتی کە ناسینەوەی فەرهەنگ و شوێن و باباتە سەرەنج ڕاکێشەکانی ئەو پارێزگا بە دڵنیاییەوە بۆ کەسانێک کە تا ئێستا سەردانی ئەو پارێزگایەیان نەکردووە، جێی سەرەنج دەبێت. لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا لە گەڵ بەشێک ک شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان ئاشنا دەبینەوە.

سەرۆکی گرووپی گەشەی گەشتیاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان ڕایگەیاند: گەشتیاران و بنەماڵەکان، پارێزگای کوردستان لە باری شوێنە فەرهەنگی و سروشتەوە بۆ موسافرەت و گەشت هەڵدەبژێرن و جگە لە ئەوە، کوردستان لە باری گەشتیاری کڕینیشەوە بۆ گەشتیاران سەرەنج ڕاکێشە.

سنە، خاوەن زیاترین شوێنی گەشتیاری لە کوردستان

ئاوات مەکاری بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی بۆ هاتنی گەشتیار بۆ کوردستان، گەشتیاری کڕین لە دوو شاری بانە و مەریوانە، وتی: لە پاڵ ئەو پرسە، شاری سنە خاوەن زیاترین شوێنی گەشتیاری بۆ سەردان لە پارێزگای کوردستانە کە ماڵی کورد، مۆزەخانەی سنە، مزگەوتی جامێعە، عیمارەتی موشیر دیوان، پێکهاتەی کۆنی سنە، بازاڕی کۆنی سنە، عیمارەتی خەسراوا و لە کۆتاییدا پارکی دارستانی ئاویە باشترین شوێنە گەشتیارییەکان دێنە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: تۆڕی سێ ڕۆژەی گەشتیاری بۆ تەواوی ناوچەکانی لە پارێزگا هەیە، لەوانە تۆڕی سنە، مەریوان و هەورامان کە گەشتیاران دەتوانن سێ ڕۆژ بە خۆشی لە ئەو سێ شوێنە بە سەر بەرن، ئێستا گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆ لە نزیکی شاری سنە شوێنی مانەوەی چالاکن کە بەسێن بۆ گەشتیاری هەرزان دروست دەکەن.

دەریاچەی زرێباری مەریوان، جەمسەری گەشتیاری

سەرۆکی گرووپی گەشەی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی کوردستان درێژەی دا: پاش شاری سنە و شوێنە گەشتیارییەکانی، دەتوانرێت یەک ڕۆژ لە شاری مەریوان بە سەر بەرن و لە نزیکەوە دەریاچەی زرێبار وەکوو جەمسەری گەشتیاری پارێزگا ببینن، بەلەمەوانی لە دڵی دەریاچە و گەشت و گوزار لە جادەی دەوری دەریاچە کە دیمەنی پڕ لە جوانی سروشتی چەندین گوندی پێوە دیارە. دیتنی شاری حاجی لەق لەقەکان، دەشتی بیلۆ، شوێنی باڵندە بینینی شروان و گەشتیاری کشتوکاڵیش لەم دواییەدا زیاد بووەتە شوێنە گەشتیارییەکانی دەوری دەریاچە و بریتیە لە قۆناغەکانی کێڵان و خەرمانی برێنجی خۆجەیی مەریوان لە جوانییەکانی تری ئەو ناوچەیە. کڕینی گۆشتی هەرزان، بەستەنی تایبەتی گوندەکانی دەرە تفی و کانی سانان و جگە لە ئەوە ماسی کەبابی ئەو ناوچەش بەناوبانگە.

ناوبراو وتیشی: هەروهەا دەریاچەی سەدی گاران، شوینی گەشتی جێتی ئێسکی، پاراگلایدر سواری و دیمەنی جوانی جادەی سەرشیو ( ڕێگایەک کە لە مەریوانەوە دەگاتە شاری سەقز) لە شوێنە گەشتیارییەکانی تری شاری مەریوان دێتە ئەژمار.

مەکاری لە درێژەدا وتی: لە درێژەدا ئەگەر بچینە هەورامان، لە سەرەتادا دەربەندی دگوندی دزڵیمان هەیە کە خاوەن دیمەنێکی جوانە و دەتوانن ڕابوەستن و چێژ لە جوانییەکانی ببەن، پاشان گوندی دەرەکێ هەیە کە گوندێکی گەشتیارییە و هەروەها لە درێژەدا ملەی ژاڵانە و تەتە هەیە کە جوانیی تایبەت و ناوازەیان هەیە.

گوندەکانی هەورامان، شوێنی مەبەستی گەشتیاران

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە خودی دۆڵی هەورامانیش پێنج بۆ شەش گوندی بێ وێنە و سروشتی هەیە کە هەر کامەیان ناوچەیەکی تایبەت بە گەشتیارین، وتی: خودی هەورامان تەخت، نەژیارڤانی پلیکانی تایبەتی هەیە و گوندەکەش بە شێوەی هرەم واتا سێ گۆش چێ کراوە، لە سەرەوەی گوندەکەش دەریاچەی وەرزی هەیە کە شوێنێکی حەسانەوەی زۆر تایبەت و تاقانە بۆ گەشتیارەکانە.

کارناسی گەشتیاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: دیتنی بازاڕی نەریتی، مزگەوتی جامێعە، گۆڕی پیرشالیار، کارگاەی پیشەی دەستی ماڵەچەیی چنینی ئەرغەوان و چنینی کڵاش و دیمەنی بێ وێنەی رووبەڕووی گوند لە شوینە گەشتیارییەکانی تری هەورامانە.

ناوبراو وتی: ئەگەر کەسێک بیەوێت لە کاتێکی تایبەت سەفەری ئەو ناوچە بکات دەتوانێت لە ١٥ ی گوڵان کە ڕێوڕەسمی کۆمسای و ١٥ ڕێبەندانی هەر ساڵ کە رێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیارە سەفەری هەورامان بکات و لە ئایینە کۆن و نەریتەکانی ئەو گوندە چێژ ببات.

مەکاری زیادی کرد: لە هەورامان بۆ گوندەکانی تر ڕێگایەک هەیە کە دەگاتە گوندە گەشتیارییەکانی بڵبەر، ژیوار، سلێن و ... هەروەها ئەو گوندانە خاوەن ماڵی تایبەتی گەشتیاران و سێ هۆتێل لە گوندەکانی هەورامان، سلێنە.

News Code 27489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =