تورکیا: پرسی فەلەستین ناسپێرینە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی نائاسایی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ئیسلامی سەبارت بە جەنایەتی ئیسرائیل لە قودس وتی: پرسی فەلەستین ناسپێرینە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی نائاسایی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە قودس کە لە شاری جەدەی عەرەبستان بەڕێوە چوو، وتی: نابێت چارەنووسی فەلەستین وەکوو پرسێکی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی بسپێرینە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە وتی: شوێنگەی سیاسی و مێژوویی فەلەستین لە مەترسیدایە. بەشداری نەکردنی بڕێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە کۆبوونەویە ئەمڕۆ جێی داخە. لە هۆکاری سەرەکی ئەو کارە ئاگادارم. ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتەکان گوشاریان هێناوە. ئەمە پەیامی من بە بڕێک لە وڵاتەکانە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئیسرائیل بە دوای نووسینەوەی مێژوو، ڕووخانی میراتی ئیسلامی و گۆڕینی پێکهاتەی حەشیمەتی لە ناوچەکەیە. توندوتیژی ئەو وڵاتەش ڕوو لە زیاد بوونە. شارۆچکەسازی لە قودس، کەرتی ڕۆژاوا و ناوچەکانی تری فەلەستین درێژەی هەیە.

News Code 27488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =