زەریف لەگەڵ نوێنەری ترامپ دیدار  بکات

نوێنەری کۆماریخوازی مەجلیسی سێنای ئەمریکا داوای دانوستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لە گەڵ ئامادە بوونی زەریف لە نیۆیۆرکی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پالیتیکۆ، ڕند پاڵ، نوێنەری کۆماری خوازی مەجلیسی سێنای ئەمریکا داوای دانوستان لە گەڵ زەریفی کرد.

بە وتەی سەرچاوە ئەمریکییەکان، ڕند پاڵ، سێناتۆری کۆماری خواز لە ویلایەتی کێنتاکی ئەمریکا لە پێوەندی نزیکی لە گەڵ ترامپ هەیە، داوای لێ کردووە تا لە لایەن کۆشکی سپییەوە لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف، دیدار بکات.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ترامپ پێشنیاری ئەو سێناتۆرەی قبووڵ کردووە، هەرچەند بڕێک تر لە بەرپرسانی ئەمریکی ئەو کارەی ڕند پاڵ بە هۆکارێک بۆ خەسار گەیاندن بە سیاسەتی زیاترین گوشار دژی ئێران دەزانن و دژی ئەو کارەن.

لە لایەکی تریشەوە ڕندپاڵ وەکوو کەسێک ناسراوە کە لە گۆڕینی ڕای ترامپ سەبارەت بە شەڕی سەربازی و یا گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران ڕۆڵی هەبووە و توانیویە ترامپ ڕازی بکات لە ئەو سیاسەتە دووری بکات.

ڕند پاڵ هەروەها لە ئەو سێناتۆرە کۆماری خوازانەیە کە لایەنگری بەرجامن و لە ڕەوتی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا وتبووی: بەرجام لە حاڵەتێکدا کە ئێران پێبەندی ئامانجە ئاشتیخوازانەکانی بێت، ڕێککەوتنێکی باشە.

News Code 27487

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =