ئەمریکا دەزانێت چۆن بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە تاران مێزی دانوستانی بەجێ نەهێشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ بەڕێوەبەری کەناڵی هەواڵی بلۆمبرگ، سەبارەت بە پاگەندەی برێک بەرپرسانی ئەمریکی بۆ نێزیک بوونەوەی ئێران بە بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: ئەگەر بە دوای بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکییەوە  بووباین هەر ئەو کاتە کە تێچووەکەیمان دا دەمانتوانی بەرهەمی بهێنین؛ بەڵام نە ئەو کاتە و نە ئێستا بەدوای ئەوە نین چونکوو رێبەری باڵای ئێران فتوایەکی ئایینی بۆ قەدەغە کردنی داوە؛ لە لایەکی تریشەوە بۆمبی ئەتۆمی ئاسایش هێنەر نابینین.

زەریف لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ڕاگرتنی نەوت هەڵگرەکەی ئێران لە ئاوە نیودەوڵەتییەکانی جەبەلوتارق وتی: بریتانیا مافی نییە نەوت هەڵگری ئێران ڕابگرێت؛ ئەو کارەی ئەوان دزیی دەریاییە.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر ئەوەی کە ئێمە مێزی دانوستانمان بە جێ نەهێشتووە، ئەوە ئەمریکا بوو کە مێزی دانوستانی بەجێ هێشت و دەتوانێت بگەڕێتەوە و دەزانێت کە چۆن ئەبێ بگەڕێتەوە.

News Code 27486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =