ئێران هێرش دژی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێری ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرسی تیرۆریستی دژی ئەندامانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێری ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی چەکداری دژی ئەندامانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر کە بووە هۆی کوژرانی دیپلۆماتێک و دوو ئەندامی دیکەی ئەم کۆنسوڵخانە.

مووسەوی  بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە کرد و هاوخەمی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی تورکیا بە تایبەتی قوربانییەکانی ئەم هێرشەی ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: تیرۆریزم دیاردەیەکی تۆقێنەرە کە خەساری زۆری لە وڵاتانی ناوچەکە داوە و تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەوە، ڕووبەڕوو بوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بە کۆتایی هێنان بە پشتیوانی سیاسی، دارایی، چەکداری و ئیدئۆلۆژیکە.

News Code 27482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =