پەکەکە ڕەتی کردەوە دەستی لە تیرۆری دیپلۆماتی تورکیا بووبێت

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەکەکه دەنگۆی تێوەگلانی ئەو گرووپە لە تیرۆری دیپلۆماتە تورکیاییەکەیان ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وتەبێژی سەربازی پەکەکه ڕایگەیاند کە ئەوان بە هیچ لەونێک دەستیان لە تیرۆرەکەی جێگری کۆنسوڵی تورکیا نە بووە.

هاوکات لەمبارەوە دیار دنیز, ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پە کەکە ڕایگەیاندوو: پەکەکە هیچ زانیاریەکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر و تیرۆری ئەندامانی کۆنسوڵخانەی تورکیا نییە.

نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر، هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر رێستۆرانتێك كه‌ دیپلۆماتكارانی كۆنسولخانه‌ی توركیای تێدابو بەهۆیە دپلۆماتکارێک کوژرا و چەندین کەسی دیکەش برینداربون.

News Code 27478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =