ئەمریکا تیرۆری دیپلۆماتی باڵای تورکیا لە هەولێری ئیدانە کرد

باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای تورکیا لە هەولێری ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کوژرانی یەکێک لە فەرمانبەرانی کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێری، لە بنەماڵە، نزیکەکان و هاوکارەکانی سەرەخۆشی کرد.

لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە: ئەو هێرشە خەیانەتکارانە بە توندی ئیدانە دەکەین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە هەولێر لە کوژرانی سێ فەرمانبەری کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر لە هێرشێکی چەکداری هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوە وتی: ئەو سێ فەرمانبەرە کە لە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کاریان دەکرد لە چێشتخانەیەک لە نزیکی کونسەڵخانە بە گوللەی کەسانی نەناس کوژران.

News Code 27477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =