کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای تورکیا لە هەولێر

نوێنەری یەکیتی ئەورووپا لە کاروباری تورکیا بە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای ئەنقەرە لە هەولێر کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، کریستیەن برگر نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە کاروباری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای ئەنقەرە لە هەولێر کاردانەوەی نواند.

نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە کاروباری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای دەربڕینی داخ لە کوژرانی یەکێک لە فەرمانبەرانی کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند: هاودەردی خۆمان ڕادەگەیێنین. خۆمان لە پاڵ تورکیا، بنەماڵە و دۆستانی ئەو خوالێخۆشبووە دەزانین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە هەولێر لە کوژرانی سێ فەرمانبەری کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر لە هێرشێکی چەکداری هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوە وتی: ئەو سێ فەرمانبەرە کە لە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کاریان دەکرد لە چێشتخانەیەک لە نزیکی کونسەڵخانە بە گوللەی کەسانی نەناس کوژران.

News Code 27476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =