چاوش ئوغڵوو: لێژنەیەکی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای ئەنقەرە لە هەولێر وتی: لە گەڵ بەغدا و هەولێر لە پێوەندیداین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە بە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای ئەنقەرە لە هەولێر کاردانەوی نواند.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم پێوەندیەدا وتی: لە گەڵ بەغدا و هەولێر لە پێوەندیداین. ئەگەر پێویست بێت بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکە لێژنەیەک دەنێرینە عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش چەند کاتژمێر لەمەوپێش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی هێرشی چەکداری بۆ سەر دیپلۆماتەکانی ئەو وڵاتە لە هەولێر درێژەی هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە هەولێر لە کوژرانی سێ فەرمانبەری کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر لە هێرشێکی چەکداری هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە لە چێشتخانەیەک لە شاری هەولێر کوژراون و یەکێکیان جێگری کونسوڵی تورکیایە.

News Code 27475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =