وەڵامی یەکلاکەرەوە بە هۆکارانی هێرشی دزێوانەی هەولێر دەدەینەوە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە تیرۆری دیپلۆماتی باڵای ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر, وتی: وەڵامی یەکلاکەرەوە بە هۆکارانی ئەو هێرشە دزێوە دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (چوارشەممە) بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند: هەنگاوی پێویست بۆ دەستگیریی هۆکارانی هێرشی دزێۆانە بۆ سەر کۆنسولخانەی تورکیا لە هەولێر دەستی پێکردووە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەوبارەیەوە وێرای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی کوژراوانی ئەو ڕووداوە، نووسی: وەڵامی یەکلاکەرەوە بە هۆکارانی ئەو هێرشە دزێوە دەدەینەوە.

شایانی باسە، مستەفا شێنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری کوژرانی دیپلۆماتەکانی کۆنسولخانەی تورکیا لە هەولێری هەرێمی کوردستانی بە توندی ئیدانە کرد و جەختیشی کرد کە ئەو هێرشە دزێوە وەڵام دەدرێتەوە.

News Code 27471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =