ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆنسوڵخانەی ئەنقەرە لە هەولێر دەدۆزینەوە

حکوومەتی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ گیانلەدەستدانی كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵی تورکی، لەراگەیەنراوەکەی حکومەتی تورکیادا هاتووە سه‌باره‌ت به‌ گیانلەدەستدانی كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر،  هه‌وڵه‌كان درێژه‌یان هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه‌‌ بۆ به‌زوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كەدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر كاتێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی بینای كۆنسولخانه‌كه‌ بوه‌ به‌ هۆی هێرشێكی چه‌كداریی "قێزه‌ونه‌وه‌ شه‌هید" بووه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: '' داوای لێخۆشبون له‌ خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان و ئارامگریش بۆ خانه‌واده‌ و هه‌مو گه‌لی تورك ده‌خوازین''.

نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر، هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر رێستۆرانتێك كه‌ دیپلۆماتكارانی كۆنسولخانه‌ی توركیای تێدابو بەهۆیە دپلۆماتکارێک کوژرا و چەندین کەسی دیکەش برینداربون.

News Code 27469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =