ئەمریکا لە ئینجرلیک چەکی ناڤۆکیی هەیە

کۆمیتەی کاروباری بەرگری و ئاسایشی ناتۆ لە بوونی ١٥٠ چەکی ناڤۆکی تایبەت بە ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیکی تورکیا هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی فلامان زبان دێ مورگەنی بەلژیکا، کۆمیتەی کاروباری بەرگری و ئاسایشی ناتۆ لە ڕاپۆرتێک لەبارەی ٦ بنکەی ئاسمانی ناتۆ لە وڵاتانی جۆراوجۆردا، باس لەوە کراوە کە ئەمریکا لەو بنکانەدا خاوەن چەکی ناڤۆکییە و لەو ناوە تەنیا ١٥٠ چەکی ناڤۆکیی لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیکی تورکیا پێیە.

لەو ڕاپۆرتە کە لە لایەن جۆزێف دای، سناتۆری کەناداییەوە ئامادە کراوە، هاتووە کە ئەمریکا لە بنکەکانی کلین برووکێلی بەلژیکا، بووهێنی ئەڵمانیا، ئاویانۆ و گێدی توورەی ئیتالیا، ڤێلکێلی هولەندا و ئینجرلیکی تورکیا خاوەن چەکی ناڤۆکییە.

شایانی باسە ئەو ڕاپۆرتە پاش بڵاوبوونەوە لە رۆژنامەی فلامان زبان دێ مورگەنی بەلژیکا پێداچوونەوەی لە سەر کرا و لە ژمارەی دواتریدا بە سڕینەوەی ناوی ئینجرلیک هەمدیسان بڵاو بۆوە و هاوکات بەرپرسانی ناتۆ لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتە وەک ڕاپۆرتێکی نافەرمی ڕەتیان کردووە.

News Code 27467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =