بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەەی وێنەگەلێک لە وێرانییەکانی شەڕی خوڕەمشار، یەمەن و غەزە بە چەک و پاڵپشتی ئەمریکییەکان لە پەیامێکدا جەختی کرد: لە ماوەی هەشت ساڵ، سەدام بە چەک و مووشەک و ئەو بۆمبانەی کە لە لایەن ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواوە دابین دەکرا بۆی، بوردمانمانی کرد.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بەم حاڵەوە هیچ کەس، هیچ ئامیرێکی بە ئێمە نەفرۆشت بۆ بەرگری لە خۆمان. ئێمە هیچ بژاردەیەکمان جگە لە ئەوەی کە خۆمان ئامێری بەگری ساز بکەین، نەبوو. ئێستا ئەوان ناڵە دەکەن. ئەمریکا لە جیاتی پەراوێز دروست کردن، ئەبێ فرۆشی چەک بە سەدامە نوێیەکان ڕابگرێت.
بۆچوونی ئێوە