پەلاسمای کوردستان لە نەمسا دەبێتە دەرمان

بەرپرسی گشتی گواستنەوەی خوێنی کوردستان وتی: لەمەو بەدوا پەلاسمای زیادە لە ئاست بە ئامانجی بەرهەم و گەڕانەوەی دەرمان دەنێردرێتە نەمسا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی گواستنەوەی خوێنی کوردستان، موحەمەد سەعید کەریمیان لە پشت ڕاست بوونەوەی کوالێتی پەلاسمای بەرهەمی گواستنەوەی خوێنی کوردستان لە لایەن نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای ئێکتافارمای وڵاتی نەمساوە هەواڵی دا و وتی: لە لێکدانەوەی دوو رۆژەی نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی نەمسا و کۆمپانیای بەرهەم هێنانی دەرمانی ئێکتافارما، کوالێتی بەرهەمەکانی پەلاسمای بەرهەمی خوێنی خەڵاتی لە کوردستان بە مەبەستی بەرهەم هێنانی دەرمان لە ئەو مادە گرینگە پشت ڕاست کرایەوە و مۆڵەتی ناردنی وەجبەکان بۆ نەمسا دەکرا.

کەریمیان وتیشی: پەلاسمای مرۆیی سەرچاوە پرۆتۆئینی جیاواز وەکوو ئالبۆمین، جۆرەکانی فاکتۆرە لەختەییەکان، ئیمونوگلوبولین و فیبرینۆژنە و ئەو بەشانەی پەلاسمایە کە لە بەرهەم هێنانی دەرمانە گرینگەکان بۆ نەخۆشەکان زۆر بەکار دێن و گرینگە.

ناوبراو زیادی کرد: نەخۆشیگەلێک وەکوو هێمۆفیلی، ناتەواو بوونی سیستەمی ئیمەنی لەش و زۆرێک تر لە نەخۆشییە خۆ ئیمەنییەکان بۆ دەرمان و بردنە سەرەوەی کوالێتی خۆیان دەرمانەکانی بەرهەمی پەلاسما بەکار دێنن.

News Code 27465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =