بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری باشماخی مەریوان

بەڕیوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان لە بەرزبوونەوەی لە سەدا ٩٢ و لە سەدا ٩٨ی ژمارەی هاتوچۆی موسافیر لە سێ مانگی سەرەتایی ئەوساڵی هەتاوی بە نیسبەتی ئەو ماوەیە لە ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕیوەبەری گشتیی گومرۆکەکانی کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ١٣١ هەزار و ٨١٦ کەس لە سێ مانگی سرەتایی ئەوساڵی هەتاوی لە رێگەی سنووری باشماخەوە ئاودیوی خاکی ئێران بوونە کە ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٩٢ بەرزبۆتەوە.

ڕەحمانی پوور ڕاشیگەیاند: لەو ماوەیەدا ١٣٣ هەزار و ٧٧٠ موسافیر لە رێگەی سنووری باشماخەوە لە وڵات چوونەتە دەرێ کە ئەو ڕێژەیەش لە سەدا ٩٨ بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بووە.

ئەو لە درێژەدا بە ئاماژە بە چوونە دەرێێ  چوار هەزار و ٧١٦ دەزگا ئۆتۆمبیل لەو سێ مانگە لە سنووری باشماخەوە، وتی: ٤٢٨ هەزار و ٨٠٢ تۆن کاڵا بە بایەخی یەک ملیارد و ١٥١ ملیۆن و ٦٠٨ هەزار دۆلار لە پارێزگادا ترانزیت کراوە کە لە باری کێشەوە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ١٥ دابەزینی بووە.

News Code 27462

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =