ئێران دوای ٤.٥ لەسەد؛ پیتاندنی سەدا ٢٠ ی ئۆرانیۆم دەستپێدەکات

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتی: بڕیارنییە کە لە پیتاندنی سەدا ٤.٥ ی تێبپەڕین، ئێستا لە ئەو ئاستەدا دەمێنینەوە. پیتاندن وەکوو شەمەندەفەرێکی خێرایە کە وێستگەی دوای ٤.٥ لەسەد، سەدا ٢٠ دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەجلیس، بەهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو، وتی: ئێستا ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆگرامە و خێرایی هومار کردنەکەشی زیاد دەبێتەوە لە راستیدا پیتاندن وەکوو لۆکۆمۆتیڤێکە کە هەرچی بچێتە پێشەوە خێراییەکەی زیاتر دەبێتەوە؛ ئێستا ئاستی پیتاندنی ئێران ٤.٥ لە سەدە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا ئێران لە ئاستی پیتاندنی ٤.٥ لە سەد تێناپەڕێت، وتی: بڕیار نییە ئێمە لە ئەو ئاستە تێبپەڕین، بۆ ماوەیەک لە ئەو ئاستە دەمێنین. پیتاندن وەکوو شەمەندەفەرێی خێرایە کە وێستگەی دوایی دەبێتە سەدا ٢٠.

ناوبراو درێژەی دا: ڕیژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران پێوەندی دوو فاکتەرەوە هەیە: مەنتقی تەکنیکی و پێداویستی وڵات و مەنتقی سیاسی، ئەگەری هەیە بە پێی مەنتقی سیاسی ڕێژە و ئاستی پیتاندنی بگۆڕێت؛ هەر ئەو جۆرەی کە بە پێی ئەو مەنتقە پیتاندنەکان سنووردار بووەوە.

News Code 27460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =