ئەمریکا مافی هاتوچۆی دیپلۆماتە ئێرانیەکان و بنەماڵەکانیانی سنووردار کردەوە

میدیایەکی ڕۆژاوایی پاگەندەی کرد هەموو دیپلۆماتە ئێرانییەکان و بنەماڵەکانیان مادامێک لە نیۆیۆرک نیشتەجێن؛ بەس مافیان هەیە لە چوار شێنی دیاریکراو هاتوچۆ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز پاگەندەی کردووە بەڵگەگەلێکی دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات زیاتر لە دەیان دیپلۆماتی ئێرانی و بنەماڵەکانیان کە لە نیۆیۆرک ژیان دەکەن؛ ئەو سنوورەیان بۆ هاتوچۆ لە ئاستی شارەکە بەرکەوتووە.

دەوترێت ئەوان ئەو سنوورەشیان بەرکەوتووە کە پێشتر دژی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و لێژنەی هاوڕێی کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نیۆیۆرک ڕۆیشتوون.

بەم شێوەیە، دیپلۆماتە ئێرانییەکان بەس دەتوانن لە دەوروبەری باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، شوێنی مانەوە لێژنە نوێنەرە ئێرانییەکان، شوێنی مانەوەی باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و فڕۆکەخانەی جان ئێف کێنێدی هاتوچۆ بکەن.

داخوازی بۆ هەر جۆرە سەفەرێک لە دەرەوەی ئەو سنوورە، ئەبێ ٥ ڕۆژ زووتر بدرێتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها ئەو وەزارەتخانە ئاگادار بکرێتەوە لە شوێنی مانەوەی لێژنەی نوێنەرانی ئێرانی و هۆتێلەکەیان.

News Code 27457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =