تاران پاگەندەی دانوستانی مووشەکی لە گەڵ ئەمریکای وەردۆ خستەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی دانوستانی مووشەکی وەردۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەیبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی وەڵامی بەڕێز زەریف بە پێشکەشکاری بی بی سی، ورد، زیرەکانە بوو. هەم تۆپی خستە زەوی ئەمریکا و هەم لە جیاتتی هەڵوەێستی بەگریانە، پرسی فرۆشی چەکی ئەمریکا بە وڵاتانی ناوچەکەی هێنایە پێشەوە. هەڵوێستی ئێران و موحەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە تواناییە مووشەکییەکانی ئێران دیارە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەروەها نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی بڕێک هەواڵدەرییەکان لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ دانوستان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی خۆیی وەردۆ خستەوە و وتی: بەرنامەی مووشەکی بەرگری ئێران دانوستانی لە سەر ناکرێت.

وەزیری دەرەوە وتبووی ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت سەبارەت بە مووشەک قسە بکات سەرەتا ئەبێت فرۆشی چەک بۆ ناوچەکە کە بریتیە لە مووشەک بۆ دەوڵەتەکانی ناوچەکە، ڕابگرێت بەڵام ئەو هەواڵدەرییە ئەو قسانەی بە واتای حەزی ئێران بۆ دانوستان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی بەرگری خۆی بڵاو کردووەتەوە.

News Code 27456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =