تەرمی مامۆستا محەمەد سابر سابر ئەسپاردەی خاک کرا

ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی تەرمی  هونەرمەندی ناسراوەی کوردستان، مامۆستا محەمەد سابر سابر، لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی دوێنێ؛ تەرمی مامۆستا محمەد سابر سابر لە دەستی هونەرمەندان و خەڵکی شاری سنە بەرەو گۆرستانی بەهەشتی محەمەدی سنە بەڕێ کرا و دواتر ئەسپاردە خاک کرا.

 لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ئەمەگی سنە، بەرپرسانی پارێزگا و هونەرمەندان و بە تایبەت قوتابیەکانی هونەرمەندی خۆشنووس و ناسراو، مامۆستا سابر بەشدار بوون.

تەرمی مامۆستا سابر لە بەشی تایبەتی هونەرمەندان لە گۆرستانی بەهەشتی محەمەدی  بە خاک سپێردرا.

News Code 27455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =