سەرۆکی پێنتاگۆن: نامانەوێت لەگەڵ ئێران شەڕ بکەین

سەرۆکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی: بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نین؛ دەبێ بگەڕێینەوە سەر کەناڵی دیپلۆماسی لە گەڵ تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، مارک سپێر سەرۆکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنا وتی: بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نین.

سەرۆکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە وتی: نامانەوێت لە گەڵ ئێران شەڕ بکەین. ئەبێ بگەڕێینەوە سەر کەناڵی دیپلۆماسی لە گەڵ ئێران.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ترامپ ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی ماریک سپێر سەرپەرشتی ئێستای وەزارەتی بەرگریی وەکوو بژاردەی سەرۆکایەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناساندە مەجلیسی سێنای ئەو وڵاتە.

ناساندنی سپێر پاش ئەوە ڕوو دەدات کە پاتریک شاناهان، سەرپەرشتی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پۆستەکەی کشایەوە.

News Code 27451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =