مامۆستا تاهیر یاروەیسی؛ بێژەری مەقاماتی تەموور کۆچی دوایی کرد

مامۆستا تاهیر یاروەیسی مامۆستای مەقام، ژەنیار و دروستکەری کۆنی تەموور کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا یاروەیسی مەقامزان و ژەنیار، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ ی پووشپەڕ لە نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا تاهیر یاروەیسی کە لە ١٠ ساڵانەوە ژەنیاری تەمووری بە شێوەی جیدی دەست پێکرد، هەر لە ئەو کاتەوە لە لای مامۆستا چەنگیز فەرمانییەوە فێری مەقامی تەنبوور بوو.

سەید وەلی حسێنی و مامۆستا بیرخان (لالۆ بیرخان) لە مامۆستا بەناوبانگەکانی زەردە (داڵاهۆ) لە مامۆستاکانی یاروەیسی بوون.

ناوبراو جگە لە ژەنیاری تەموور لە دروست کردنی ئەو سازەش مامۆستا بوو.

ئەو گەورە پیاوە، لە ساڵی ١٣١٩ لە شاری گاوەرە لە شارستانی داڵاهۆ لەدایک بوو و ئەمڕۆ ٢٥ ی پووشپەڕی ١٣٩٨ کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵەکان ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی مامۆستا تاهیر یاروەیسی سبەی ٢٦ ی پووشپەڕ لە گاوەرە بەڕێوە دەچێت.

News Code 27450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =