تورکیا نابێتە ئامێری گوشار بۆ سەر ئێران

فەرهاد ئونلۆ نووسەر و ڕۆژنامەڤانی تورکیایی پێی وایە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تورکیا سنووردار دەبێت و ئەنقەرە نابێتە ئامێری گوشاری ئەمریکا دژی ئێران.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نیودەوڵەتی-ئازەر مەهدەوان: سەرەڕای خواستی ئەمریکا یەکەم وەجبەی مووشەکی پێشکەوتووی ئێس ٤٠٠ ڕۆژی هەینی دێتە ناو تورکیا و ڕەوتی ڕادەست کردنی بەشەکانی تریش هەر درێژەی هەیە.

دوای ئەو ڕووداوە واشنتۆن تەنیا بە لابردنی تورکیا لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی هاوبەشی ئێف ٣٥ ڕازی نەبووە و لە لایەکی ترەوە باسی خستنە سەری گەمارۆ لە لایەن ئەمریکاوە دژی تورکیا بە دەنگی بەرزتر دەبیسترێت.

وادیارە ئەمریکا بە پێی یاسای " کاستا ١٢" گەمارۆ دەخاتە سەر تورکیاش کە یەکێک لە ئەوانە لە بواری قەدەغە کردنی سەرمایەدانەری تورکایییەکان لە ئەمریکایە.

سەبارەت بە ئەگەری گەمارۆی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە و هەوڵی دوایی ئەنقەرە لە بەرانبەر ئەو گەمارۆوانە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ فەرهاد ئونلۆ نووسەر، ڕۆژنامەڤان و پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی تورکیا ئەنجام داوە. ناوبراو یەکێک لە وتارنووسەکانی ڕۆژنامەی ینی شەفەق و دەیلی سەباحە. لە درێژەدا شرۆڤەی ئەو گفتوگۆوە دێت.

لە ئەو کاتەوە تورکیا بڕیاری کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ ی داوە ئەمریکا لە گەڵ ئەو کارە دژایەتی هەبووە و چەندین جار هەڕەشەی گەمارۆی لە تورکیا کردووە بە ڕای ئێوە هۆکاری سەرەکی دژایەتی ئەمریکا چییە؟

ئەبێ بگەڕیینەوە سەر دەستپێکی دژایەتییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، واتا ساڵی ٢٠١٦ پاش کوودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا کە ڕەوتی دژایەتی سیاسی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئەو ڕێکەوتەوە دەستی پێکرد. لە کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ جوولای بە ڕوونی ئاشکرا بوو کە ئەمریکا یارمەتی فەتحوڵڵا گولەنی داوە بۆ ڕێکخستنی کوودەتا و گۆڕینی دەوڵەتی تورکیا.

پاش ئەوەش تورکیا ستارتیژی سیاسی خۆیی لە بەرانبەر ئەمریکا گۆڕی و نزیکی بە ئێران و ڕووسیا لە ئەو سیاسەتانە بوو. لە بەنڕەتدا تورکیا بە تێپەڕینی کات تێکۆشی هەڵسوکەوتی سیاسی ئەمریکا بناسێت و بە پێ ئەوە بچێتە پێشەوە. تا ئەوەی کە لە  ساڵی ٢٠١٧ ڕێککەوتنی ئەنقەرە و رووسیا لە سەر کڕینی سیاستەمی ئێس ٤٠٠ دەستی پێکرد و تا بە ئەمڕۆ کە گەیشتووەتە قۆناغی ڕادەست کردنی ئەو سیستەمە. لە تەواوی ئەو پرۆسە تورکیا لە گەڵ ئەمریکا پێوەندیەکی پڕ لە ئاڵۆزی هەبووە.

ئێستا ئەگەر بمانەوێت هۆکاری سەرەکی دژایەتی واشنتۆن لە گەڵ ئەنقەرە لە سەر کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ بزانین ئەبێ بوترێت ئەمریکا لە ئەوەی کە ئەندامێکی ناتۆ لە بواری سەربازی دەستی بگاتە ئاوەها سیستەمێکی پێشکەوتوو زۆر ترسی هیە ئەگەر وڵاتێک وەکوو یوونان کە لە باری ئابوورییەوە لاوازە و کۆنترۆڵ دەکرێت ئەو چەکەی دەکڕی بە دڵنیاییەوە ئەمریکا ئەو پرسەی وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی نابینی بەڵام ئەو گومانە کە بڕێک وڵاتی تر وەکوو هیند و عەرەبستان ئەو سیستەمە دەکڕن واشنتۆن نیگەران دەکات.

ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ئەگەر تورکیا لە ڕووسیا ئێس ٤٠٠ بکڕێت لە بەرنامەی وەبەرهێنانی هاوبەشی ئێف ٣٥ دەچێتە لاوە، کاردانەوەی ئەنقەرە لە بەرانبەر ئەو بڕیارە چی دەبێت؟

ئەنقەرە ئەندامی ناتۆیە و تا خۆی نەیەوێت هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو وڵاتە بکاتە دەرەوە. بەرنامەی ئێف ٣٥ یش هەروەها. تورکیا نایەوێت لە ئەو بەرنامە بچێتە دەرەوە و تا کۆتایی لە ئەو بەرنامە دەمێنێتەوە چونکوو تورکیا بۆ بەرهەمهێنانی ئێف ٣٥ سەرمایەدانەر کردووە.

بەڵام لە لایەکی ترەوە ترامپ لە هەوڵ دایە لە گەڵاڵەی سێنا و پێنتاگۆن، ئەنقەرە لە ئەو بەرنامە بنێتە لاوە. هەر ئەو جۆرە کە وتمان تروکیا دەیەوێت ئێف ٣٥یش وەربگرێت بەڵام ئەبێ ئەو خاڵەش لە سەری جەخت بکرێت کە ئێف ٣٥ لە باری کردەوە و کوالێتییەوە وەکوو ئێس ٤٠٠ نییە؛ بەم قسانەوە ئەنقەرە لە بەرنامەی پاترۆیۆت دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر واشنتۆن بیەوێت تورکیا بنێتە لاوە ئەنقەرە هەر لە کڕینی ئێس ٤٠٠ پاشگەز نابێتەوە.

پرسی ئێس ٤٠٠ چەندە دەتوانێت ئابووری تورکیا و پێوەندی ئەنقەرە و واشنتۆن بخاتە ژێر کاریگەرییەوە؟

تورکیا بە پێچەوانەی ئێران ئابووریی لاواز و یەکپارچەیە. واتا پێوەندیەکی ئابووری یەکپارچەی لە گەڵ وڵاتانی بیانی هەیە.

لە بەر ئەوەی کە هەل بۆ سەرمایەدانەری بیانی هەیە ئەگەر گەمارۆیەک بسەوپێت بە دڵنیاییەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە. تورکیا بە لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەو لەمپەرانە ئەو مەترسییەی قبووڵ کردووە و درێژەی داوەتە کڕینی ئێس ٤٠٠. ئەمریکا بە پێی یاسای کاستا بە بێ هیچ هۆکارێک خەریکە گەمارۆ دەخاتە سەر ڕووسیا و ئێران و ئەو مافە بە خۆی دەدات تا وڵاتێک گەمارۆ بدات و سیستەمی داراییەکەی بشێوێنێت.

ئەمریکا ئەگەری هەیە ئاوەها کارێک لە سەر تورکیاش بکات بەڵام خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەمریکا بە تواوەتی گەڵاڵەی گەمارۆ بەڕێوە نابات و بەشێک لە گەمارۆکان لە سەر تورکیا دەسەپێت. ئەویش لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا نایەوێت تورکیا بە تواوەتی بنێتە لاوە.

چونکوو ئەمریکا لە زۆربەی پرسەکان بە تایبەت پرسی ناوچەیی پێویستی بە هاوکاری لە گەڵ تورکیا هەیە. بۆ نموونە چەندین جار ویستوویە لە تورکیا وەکوو ئامێرێک دژی ئێران بەکار بهێنێت کە هیچ کاتیش سەرنەکەوتووە. هەرچەندە تورکیا و ئێران جیاوازی بیریان لە بڕێک لە پرسەکان بە تایبەت قەیرانی سووریا هەیە بەڵام هیچ کات ئیزن نادات وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکا وەکوو ئامێرێک بەکاری بهێنن.

بلۆمبرگ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی ئاگادار لە ڕای دەوڵەتی ترامپ بۆ ڕاگەیاندنی پاکێجی گەمارۆ دژی تورکیا هەواڵی دا تا ئەو وڵاتە بە بۆنەی کڕینی ئێس ٤٠٠ تەمێ بکات. ئێوە ئەو پرسە چۆن لێک دەدەنەوە؟

ئەو هەواڵە زیاتر وەکوو هەڕەشەیە. ئەگەر ئەمریکا بیەوێت دژی تورکیا گەمارۆ بسەوپێنێت ئەو گەمارۆوانە زۆر سنووردار دەبێت بەڵام سەپاندنی هەر ئەو گەمارۆوانەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزی لە نێوان دوو وڵاتەکە. هەر ئەو جۆرە کە دەزانن ئەمریکا لە بواری ئابووری دژایەتی جیدی لە گەڵ ئەورووپا هەیە و ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی بیانەوێت ئیس ٤٠٠ بکڕن سەرتا سووڕ نەمێنێت.

ئەگەر ئەمریکا دژی تورکیا گەمارۆ بسەپینێت کاردانەوەی تورکیا چی دەبێت؟

لە ساڵانی دوایی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی تورکیا سنووردارتر دەبێتەوە. عەرەبستانی سعوودی، ئیمارات، میسر و ئیسرائیل هەمیشە دژی هەواڵگری و ئابووری تورکیا هەوڵیان داوە. هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی هاتنی گەشتیار بۆ تورکیا لەو کارانەیە.

لە پاڵ ئەوە سەرمایەدانەرییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە تورکیا کەم بووەتەوە بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە تورکیا بەڕێوەبەرایەتی باشی لە بواری ئابووری هەیە. هەرچەند وەکوو ئێران و ڕووسیا سووتەمەنی سروشتی نییە بەڵام بە هۆی بەڕێوەبەرایەتییەوە دەتوانێت لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بوەستێت.

News Code 27448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =